خوێندکارانی زانکۆ لە چەندین رێگەوە هەوڵی دۆزینەوەی کار دەدەن، بەتایبەتی لەریگەی پیشانگەکانی هەلی کار تاوەکو بتوان دوای دەرچوونیان لە زانکۆ کاریان دەستبکەوێت.
بەرواری ٩ی ئایار ٢٠١٧ تیمی روانگە فرص بەشداریان لە پیشانگەیەکی هەلی کاردا کرد بە ئامانجی خزمەتکردنی گەنجان و هاوکاریکردنیان لە دۆزینەوەی کار دوای دەرچوونیان لە زانکۆ.
پڕۆژەی روانگە فرص یەکێکە لە پڕۆژەکانی دەزگای روانگە کە ئامانجی بەیەکەوەگەیاندنی کارخواز و خاوەنکارە بە تایبەتی لە کەرتی تایبەتدا. پرۆژەکە کاردەکات تاوەکو سەکۆیەك بێت بۆ راهێنانی بەردەوام بۆ فێربوون و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان، ئەمیش بە رێگەی چەندین خولی راهێنانی راستەوخۆ لە رێگەی ئینتەرنێت و مەیدانیدا بۆ بەدەستهێنانی گەواهینامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە خولەکان.
پیشانگەکە کە لە زانکۆی ئیشق لە شاری هەولێر سازکرابوو، لەماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە ١٠٠٠ خوێندکار بەشداریان تێداکرد. تیمی روانگە فرص لە پیشانگەکە ئامادەبوون تاوەکو وەڵامی پرسیارەکانی خوێندکاران بدەنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی خۆتۆمارکردن و سودوەرگرتن لەپڕۆژەی روانگە فرص.
و رێبەری چۆنیەتی سودوەرگرتن لە پڕۆژەی روانگە فرص پێشکەشیانکرا. هەروەها ژمارەیەکی زۆر بڵاوکراوەی پەیوەست بە پرۆژەکە و چۆنیەتی سودمەندبوون لە پڕۆژەکە بەخشرانە قوتابیان. شانۆ ئیبراهین، بەرپرسی پڕۆژەی روانگە فرص گوتی '' نزیکەی ٦٠ خوێندکار ناوی خۆیان تۆمارکرد تاوەکو لە ماوەی پشووی هاویندا وەک خۆبەخش کار لەگەڵ دەزگای روانگە دا بکەن. هەروەها ٢٠ خوێندکاریش ناوی خۆیان تۆمارکرد تاوەکو بەشداربن لە خولەکانی دەزگای روانگە تایبەت بە بەهێزکردنی شارەزاییەکانی دۆزینەوەی کار''
دوای پیشانگەکە، تیمی دەزگای روانگە و بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی ئیشق کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ باسکردن لە سەر پڕۆژەی روانگە فرص و ئەنجامدانی خول و سیمینارەکان بۆ خوێندکارانی گشت قۆناغەکانی زانکۆکە. دواتر خەڵاتی سوپاس و پێزانین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زانکۆکە بەخشرایە دەزگای روانگە بۆ بەشداری کردنیان لە پیشەنگاکە و خزمەتکردن بە چینی لاوان.