لە چوارچێوەی پڕۆژەی (تەنیا نیت)، دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی-هەولێر، ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرد بە بۆنەی رۆژی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی منداڵ
منداڵانی خانەی نەوجەوانانی هەولێر بە گۆرانی و چیڕۆکی سەرکەوتنیان بەشداری ئاهەنگەكەیان کرد و باسی ژیان و چالاکییە جیاوازەکانیان لە (خانە) کرد. هەر لە درێژەی ئاهەنگەكەدا و لە پێشانگایەکدا کارە دەستی و وێنە جوانەکانیان نمایش کرد کە پێشتر کەرەستە خاوەکانیان لەلایەن دەزگای روانگە بۆ دابین کرابوو.
بەشێک لە بەرهەمەکان راستەوخۆ فرۆشران و ئەوانەی تریش لەلایەن دەزگای روانگەوە کڕدرانەوە وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم منداڵە بەهرەدارانە.
پڕۆژەی (تەنیا نیت) لەسەر راسپاردەی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و بەردەوامە بەمەبەستی دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەیی و چاکسازی بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر بۆ رێکخستنی بەرنامەی ژیانی منداڵان بە شێوەیەکی پەروەردەیی و دەروونی رێکخراو.