دەزگای روانگە بەشداری لە پڕۆگرامی (بهرێوهبردنی كۆچ و گهڕانهوه) کرد لە زانکۆی Continuing Education Krems لە وڵاتی نەمسا. پڕۆگرامەکە لەلایەن کۆڕبەندی میونخ بۆ دیالۆگ رێکخرا بوو.
ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی کۆچ و گەڕانەوە و دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا، بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا. ئامانجی پڕۆگرامەکە گەشەپێدانی پیشەیی تاکەکەسی و کاریگەری کۆمەڵایەتییە بەشێوەیەکی فراوانتر کە هاوکاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بەرهەمدار تر دەکات.
دەزگای روانگە بەردەوامە لە بەشداریکردن لە پڕۆگرامە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ کۆمەڵگا.