دەزگای روانگە پێشانگای (هەلی کار)ی لە شاری كەركوك کردەوە

لاوان | 1/12/2025
Rwanga Foundation Opens Job Fair in Kirkuk

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا بۆ گرنگیدان بە توێژی گەنجان، لە دوای شاری موسڵ دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای کەرکوک پێشانگای هەلی کاری لە شاری كەركوك کردەوە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) پاڵپشتی دەکرێت و لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (BMZ) لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانیا (KfW)ـەوە سەرمایەگوزاری دەکرێت.

دەزگای روانگە لەڕێگەی ئەم پێشانگایە چەندین خولی تایبەت بە گەشەپێدانی توانای بەشداربووانی فەراهەمکرد و لە ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی پێشانگاکە دا، زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشداریان کرد و زیاتر لە ١٥٠ هەلی کاری ڕاستەقینەیان پێشکەشی گەنجانی کارخوازی شاری كەركوك و ناوچەکانی دەوروبەری کرد.

پێشانگای هەلی کار بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ تا ٦:٠٠ ئێوارە.