دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان-هەولێر، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، سیمبولی نەتەوەیی و مێژوویی گەلی کوردییان بەرز راگرت.
دوای ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، رێوڕەسمەکە بە بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەستی پێکرد لەگەڵ ئۆرکێسترای سروودی نیشتیمانی (ئەی رەقیب) کە لەلایەن هەردوو گروپی میوزیکی دەزگای روانگە و زانکۆی کوردستان-هەولێر پێشکەش کرا.
لەم بۆنەیەدا، دەزگای روانگە و زانکۆی کوردستان-هەولێر دەرفەتی نمایشکردنیان بۆ کارسازان رەخساند کە بەرهەمی کوردی و کوردەواری پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکەن.