کەمئەندامان وەك چینێکی گرنگی گۆمەڵگە هەمان ئەو مافانەیان هەیە کە تاکێکی دیکەی کۆمەڵگە هەیەتی وەکو دۆزینەوەی کار و ئەنجامدانی کار بەشێوەیەکی پیشەییانە.
بەرواری ١٨ی نیسانی ٢٠١٧، تیمی روانگە فرص راهێنانێکیان سازدا بۆ کەسانی کەمئەندام تاوەکو بتوانن لە بازاڕی کاردا هاوشانی تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە بتوانن کار بدۆزنەوە و پیشەییانە بەردەوامبن لە کارەکانیان.
راهێنانەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی روانگە فرص بوو کە لەلایەن دەزگای روانگەوە بەڕێوە دەبرێت، کە ئامانجی بەستنەوەی کارخوازانە بە خاوەنکارەکان.
راهێنانەکە لە کۆمەڵگەی رۆژ ئەنجامدرا و ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو، تێیدا زانیاری تەواو دەربارەی بابەتەکانی نوسینی زانیاری کەسی (سیڤی)، چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەنکار و ئاکارەکانی کار پێشکەش بە بەشداربوانی خولەکە کرا.
پڕۆژەی فرص لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە رادەستی دەزگای روانگە کراوە. پڕۆژەکە لەسەرانسەی عێراق کار و چالاکی و راهێنان پێشکەشدەکات و لەلایەن دامەزراوەی مایکرۆسۆفت و رێکخراوی نێودەوڵەتی سێلەتیک و دەزگای روانگە بەرێوەدەبرێت. هەروەها چەندین کۆمپانیا و کار و راهێنانی جۆراو جۆری تێدا تۆمارکراون تاوەکو کارخوازان سودی لێوەربگرن. تەنیا لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ئەوکەسانەی لە پڕۆژەی روانگە فرص سودمەند بوون بریتیبوون لە ٢٢٣ هەزار و ٨٣١ کەس، کە زۆربەیان چینی گەنجان بوون.