سەرەتا
دەربارە
دەزگای روانگە
سەرۆک و دامەزرێنەر
هەواڵەکان
پڕۆژەکان
پۆدکاست
بەشداربە
هەلی کار
ببە بە خۆبەخش
تەندەر و زیادکرنەکان
پەیوەندی بکە
زمانەکان
English
کوردی
العربية
زمانەکان
English
کوردی
العربية
دەزگای روانگە بەشداری فیستیڤاڵی زانستە تەندروستییەکان دەکات
پەروەردە
|
25/2/2017
بەمەبەستی هاوکاری کردن و گەشەپێدانی توانای قوتابیانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی روانگە فرص بەشداری فیستیڤاڵی زانستە تەندروستییەکانی کرد.
بەرواری ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ تیمی پڕۆژەی روانگە فرص بەشداربوون لە هەماهەنگکردنی فیستیڤاڵی زانستە تەندروستییەکان بە ئەنجامدانی چەندین راهێنانی گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان بۆ قوتابیانی دواقۆناغی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان لە بوارەکانی چۆنیەتی دارشتنی سیڤی، خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار، چۆنییەتی هەڵسوکەتکردن لە میانی کار کردندا.
دەزگای روانگە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ پرۆژەی روانگە فرص لەسەرتانسەری عێراق بەڕێوەدەبات کە ئامانج لە پرۆژەی فرص بەیەکەوە گەیاندنی کارخواز و خاوەن کارە بە تایبەتی لە کەرتی تایبەتدا و سەکۆیەكە بۆ راهێنانی بەردەوام بۆ فێربوون و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان، ئەمیش بە ڕێگەی چەندین خولی راهێنانی راستەوخۆ و لە رێگەی ئینتەرنێتدا بۆ بەدەستهێنانی گەواهینامەی نێودەوڵەتی تایبەت بەخولەکان.
تاگەکان:
دهزگاى روانگه