دەزگای روانگە سەردانی قەداسەتی پاتریەرک مار ئاوای سێیەمی کرد

گشتی | 7/4/2026
Ruwanga Foundation visited His Holiness Patriarch Mar Away III

تیمی دەزگای روانگە سەردانی قەداسەتی پاتریەرک مار ئاوای سێیەم، پاتریەرکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان کرد.

لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای ئەوەی بەڕێزیان خۆشحاڵی و سەرسامی خۆیان بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانی دەزگای روانگە دەربڕی، هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و بڕیاردرا لەسەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە لە داهاتوودا

دەزگای روانگە بایەخێکی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو پێکهاتە و لایەنە ئایینییەکان دەدات بۆ بەدیهێنانی مەبەست و ئامانجە هاوبەشەکان لە بوارە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكاندا.