دەزگای روانگە براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ رادەگەیەنێت

لاوان | 9/12/2018
Rwanga Foundation Announces the Winners of the Rwanga Awards 2018

بۆ پێنجەمین ساڵ لاوانی بەشداربووی خەڵاتەکانی روانگە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا لەشاری هەولێر بەپلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتکران.

بەرواری ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دەزگای روانگە لە کۆتایی هاتنی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی رێژەیەکی زۆری ئامادەبووان و دەزگا راگەیاندنەکان لاوانی براوەی ١٠ بەشی پێشبڕکێیەکە بە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات کرد و توانا شاراوەکانیان بە رووی خۆیان و کۆمەڵگەدا پیشان درا. هەر لە رێوڕەسمەکەدا چەندین نمایشی سەرنج راکیش لەلایەن لاوان و بەهەرمەندانەوە پێشکەشکرا.

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان، لە بەرواری ١٢-٨-٢٠١٧ تاکو١٢-١١-٢٠١٧ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی دانیشتووی کوردستانن بەبێ جیاوازی رەگەز و نەتەوە و ئاین وەرگرت، کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لەم بوارانەی کە دەستنیشان کرابوون هەر وەک: فۆتۆگرافیی، پڕۆگرامسازی، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، تاکژەنی میوزیک، کورتە چیرۆک، هونەری ریسایکلین، داهێنانی زانستیی و دەستپێشخەری کار. هەر لاوێکیش مەبەستی بووایە بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەیتوانی دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەربەشێک لەم بوارانەی سەرەوە، بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا ببێتە خاوەنی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨.

ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی لاوانی دانیشتووی‌‌ كوردستانە و هاندان و پشتگیری كردنیانه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری توانا و پڕۆژه‌كانیان. خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ٢٠١٤ ده‌ستیپێكرد، له‌ چوار ساڵی رابردوودا ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ له‌ چه‌ند شارێكی جیا سازكرا، ٢٠١٤ له‌ هه‌ولێر و ٢٠١٥ له‌ سلێمانی و ٢٠١٦ له‌ دهۆك و ٢٠١٧ لە هەولێر. له‌م ساڵیشدارێوڕەسمی کۆتایی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ ٢٠١٨ له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ (هۆڵی كۆنفرانسی سه‌عد عه‌بدوڵا) سازکرا.

خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ هه‌لێكی نایابه‌ بۆ لاوان له‌ كوردستان. ده‌زگای روانگه‌ به‌ هاوكاری و پاڵپشتی سپۆنسه‌ره‌ ناسراو و جیاوازه‌كانی شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ساڵانە سه‌كۆیه‌ك بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكات تاوه‌كو تواناكانیان بدۆزێته‌وه‌ و له‌ شه‌وئاهه‌نگێكدا بیانخاته‌ڕوو. پێنجەمین ساڵی خەڵاتەکانی روانگە بە پشیگیری و هاوکاری ٢٩ سپۆنسەر ئەنجامدرا. سپۆنسەرەکان بریتیبوون لە (فاستلینك ، کار گروپ) وەک سپۆنسەری ئەڵماس، (سەڵاحەددین گروپ، میللەت هۆڵدینگ، دارین گروپ، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی، ئەی دی میدیا، هیوا هۆڵدینگ، جی ئی جی ریکلام، ئینلایتەرس) وەک سپۆنسەری زێڕین، ( هایجین، مونلاین، مێترۆگرافیی، لوسید سۆرس، سابیس) وەک سپۆنسەری زیویی، (تۆڕی میدیایی رووداو) وەک هاوبەشی میدیایی، و (کوردستان ٢٤، نێت تیڤی، وار تیڤی، دهۆک تیڤی، کوردستان تیڤی، رادیۆ تەکسی، میکس ئێف ئێم، بابیلۆن ئێف ئێم، دواڕۆژ، ئێم رادیۆ، ئیمپایەر سینەماس، بزبز مەگەزین) وەک سپۆنسەری میدیایی.

براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵێ ٢٠١٨ بریتین لە:

 

 

براوەکانی خەڵآتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ 

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
هەولێرکورتە فیلم24یاد به‌یاد یەکەم
سلێمانیکورتە فیلم24بەهمەن صەڵاح دووەم
کەرکووککورتە فیلم17سکاڵا ناظم سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیدەستپێشخەری کار24لانه‌ به‌رهه‌م  یەکەم
هەولێردەستپێشخەری کار23سه‌ربه‌ست طارق دووەم
هەولێردەستپێشخەری کار25عەلی عەبدوڵا سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیداهێنانی زانستی20بڕیار كەمالیەکەم
هەولێرداهێنانی زانستی22ئەحمەد جەعفەردووەم
هەولێرداهێنانی زانستی24فەرمان ياسين سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیهونەری ریسایکلین22دروود محمد یەکەم
رانیە/ سلێمانیهونەری ریسایکلین23اسين عبدالرحمندووەم
هەولێرهونەری ریسایکلین22اسراء مصلح سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
چەمچەماڵ/ کەرکووکهۆنراوە24گەشاو نجم الدینیەکەم
دهۆکهۆنراوە19ئەلەند بەنگین دووەم
سلێمانیهۆنراوە19ڕێناس سەڵاحەددینسێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیفۆتۆگرافیی22ڕێبین حکیم یەکەم
رانیە / سلێمانیفۆتۆگرافیی24ڕەوا ڕیوسدووەم
سلێمانیفۆتۆگرافیی19بەمۆ ئاوات سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیوێنە کێشان24نامۆ  محمدیەکەم
دهۆکوێنە کێشان25ديار محمددووەم
دهۆکوێنە کێشان24رويدا حسين سێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
هەڵەبجەتاکژەنی میوزیك18ڕێهات  حمەعزيزیەکەم
هەولێرتاکژەنی میوزیك22ئەحمەد هيمداد دووەم
هەولێرتاکژەنی میوزیك16ڕەوا بەدرانسێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
سلێمانیپڕۆگرامسازی24باوه‌ڕ کەمال یەکەم
سلێمانیپڕۆگرامسازی21هێڤا طاهردووەم
هەولێرپڕۆگرامسازی20رەوەند ئاکۆسێیەم

 

 

شوێنبەشتەمەنناوی براوەکانپلە
چەمچەماڵ / کەرکوكکورتە چیرۆك19هاودین حوسێن یەکەم
رانیە/ سلێمانیکورتە چیرۆك22پێشین خەليلدووەم
خەلیفان/ هەولێرکورتە چیرۆك21سه‌فین مراد سێیەم