ئەمڕۆ نووسینگەی کفریی دەزگای روانگە بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای كفری، فێستیڤاڵی (بەهار و کفری) لە قەزای کفری سازکرد کە چەندین لایەن و نەتەوەی جیاواز تیایدا بەشداربوون.
فیستیڤاڵەکە چەندین چالاکی لەخۆگرتبوو وەك: پێشانگای کاری دەستی، خواردنە کولتوورییەکان، شیرینی کوردەواری، پیشەی هەلاجی، گوڵی سروشتی، پێشانگای وێنە، هەنگەوانی، کار و تەکنەلۆجیا.
بەشێکی تایبەتی فیستیڤاڵەکە هۆشیارکردنەوە دەربارەی کۆچ بوو کە راستەوخۆ لەلایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی فینلەندا و بە هاوبەشی ICMPD بۆ ناساندنی کۆچی یاسایی و ئاگادارکردنەوە لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی.
بەشێكی دیكەی فێستیڤاڵەكە بریتی بوو لە سیمیناری پەرەپێدانی توانای گەنجان و ڕاهێنان لەبارەی نووسینەوەی CV بە شێوەیەکی پیشەیی. سەرەڕای ئەمانەش، ئامادەبووان سوودمەندبوون لە پشکنینی خوێن، شەکرە، چەوری، کێشی زیادە بە ئامێری BMI، و زانیاری لەبارەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO).