لە چوارچێوەی پڕۆژەی (تەنیا نیت)دا، دەزگای روانگە بە پاڵپشتی کۆمپانیای ئاوامێدیکا کۆمەڵێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی دابینکرد کە بۆ چارەسەر و باشتربوونی تەندروستی نەوجەوانان لە خانەی نەوجەوانانی هەولێر تەرخانکراوە. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پابەندبوونی دەزگای روانگە بۆ پشتگیریکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ دڵنیابوون لە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە بنەڕەتییەکان.