دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، قۆناغی سێهەمی زنجیرە راهێنانی پەرەپێدانی بازرگانی کە بریتییە لە راهێنانی پلانی کاری بازرگانی بۆ ١٠٠ گەڕاوە لە عێراق - هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە پێشکەشکرد کە ئامانج لێی فێرکردنی بەشداربووانە لە چۆنییەتی نووسین و رێکخستنی پلانی کاری بازرگانی.
دوای تەواوبوونی ئەم زنجیرە راهێنانە، دەزگای روانگە پاڵپشتی دارایی بۆ بەشداربووانی سەرکەوتوو دابیندەکات بۆ دامەزراندن یاخود فراوانترکردنی کارەکان و دابینکردنی بژێوی خۆیان و ئاسانکردنی پرۆسەی تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگا و زێدی خۆیان.
دەزگای روانگە ئەم راهێنانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام) جێبەجێ دەکات کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی شانشینی دانیمارکەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.