لە چوارچێوەی پڕۆژەی MYRP، دەزگای روانگە خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ بەهێزکردنی توانای ڕێکخراوە ناوخۆییەکان پێشکەش کرد بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای ستافەکانیان لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە لە کاری مرۆیی و ڕێکخراوەییدا، بەتایبەت لە کات و هەلومەرجە نەخوازراوەکاندا. ١٥ بەشداربوو لە چالاکترین ڕێکخراوەکانی سلێمانی بەشدارییان کرد.
پڕۆژەی MYRP پڕۆژەیەکی پەروەردەیی فرە ساڵەیە بۆ دابینکردنی پەروەردەیەکی ئاستبەرز و گشتگیر لەڕێگەی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی زیانلێکەوتووی قەیرانەکان، رەخساندنی دەرفەتی فێربوون و بەرزکردنەوەی ئاستی رێکخراوە ناوخۆییەکان.
پڕۆژەکە لەلایەن دەستپێشخەرییەکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (ECW) پاڵپشتی دەکرێت و لە ڕێگەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییەوە جێبەجێ دەکرێت کە تێیدا دەزگای روانگە وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەگەڵ ڕێكخراوی جێبەجێی دەکات Intersos و PIN.