بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی ١٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی تۆڕی میدیایی رووداویان کرد و لەلایەن بەڕێز (ئاکۆ محەممەد) بەڕێوەبەری كەناڵ پێشوازییان لێکرا. لە میانەی دیدارەکەدا، شاندی دەزگای روانگە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی رووداو کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە لەم سێزدە ساڵەدا، رووداو تەنیا کەناڵێکی میدیایی نەبووە بۆ گواستنەوەی هەواڵ، بەڵکو سەکۆیەکی گرنگ بووە بۆ خستنەڕووی پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە، پاڵپشتیکردنی خەونەکانی گەنجان، و گەیاندنی پەیامی پەروەردەیی و مرۆڤدۆستی کە بەشێکی گرنگ بوون لە کارە بەردەوامەکانیان.
لە کۆتاییدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەزگای روانگە هەمیشە ئەو رۆڵە بەرز دەنرخێنێت کە رووداو وەک هاوبەشێکی خەمخۆر لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەوتوودا گێڕاویەتی، و هیوای داهاتوویەکی پڕ لە داهێنانی نوێ، درەوشانەوە و پێشەنگییان بۆ كەناڵی رووداو خواست.