دەزگای روانگە (ماڵی روانگە بۆ جگەرگۆشەکان)ی کردەوە

کەسانی لێقەوماو | 2/6/2026
Rwanga Foundation Opens “Rwanga Home for Children”

لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بۆ هاوکاریکردنی باخچەی منداڵانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دەزگای روانگە لە سۆنگەی باوەڕبوونی بە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە پڕۆژەی (ماڵی روانگە بۆ جگەرگۆشەکان)ی لەناو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان کردەوە.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوەیەکی سەردەمیانە و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی باخچەی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتییەکە. ئەم ماڵە پەناگەیەکی سەلامەتە بۆ ئەو منداڵانەی بە قۆناغێکی سەختی خێزانیدا تێپەڕبوون، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی شوێنەوارە دەروونییەکانی توندوتیژی لە ڕێگەی ژینگەیەکی پەروەردەی تەندروست و یاری و حەوانەوە.