لە بەرواری ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩، دەزگای روانگە لە سەر داواکارییەك کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر پێشکەشکرابوو، گەرمکەرەوە و تەختەی نوسین و چاپکەر و کەلوپەلی بۆ قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی مێرگەسۆر دابینکرد.
کەلوپەلەکان بریتیبوون لە ١٠٠ تەختەی نووسین (وایت بۆرد) و ٨٠ گەرمکەرەوە (سۆپا) بۆ ٢٠ چاپکەر (پرێنتەر) و ١٠ سێتی (قەنەفە)ی. لە رێگەی کەلوپەلەکان ٤،٩٦٩ قوتابی و ٣٦٩ مامۆستا لە ٧٠ قوتابخانە سوودمەند دەبن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، قوتابخانەکان پێویستیان بە گەرمکەرەوە دەبێت لە پۆلەکاندا. ئەحمەد موحەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر تیشکی خستە سەر گرنگی دابینکردنی کەلوپەلاکان و گوتی " قوتابخانەکانی پەروەردەی مێرگەسۆر پێداویستییەکی زۆری کەلوپەلی خوێندنیان هەیە. بە تایبەتی کە ئێستا رووبەروی وەرزی زستان و نزیك کاتی ئەزموونەکان دەبینەوە. دەستخۆشی لە دەزگای روانگە دەکەین بۆ پاڵپشتی کردنی بەرداوامیان بۆ پرۆسەی خوێندن. خۆشحاڵین کە توانیان کەلێنێکی گرنگی پێداویستییەکانمان پر بکەنەوە".
یەکێك لە گرنگترین ئەو سێکتەرانەی دەزگای روانگە کار و چالاکیەکانی تێدا جێبەجێ دەکات بریتییە لە سێکتەری پەروەردە. هەروەها دەزگای روانگە کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێك کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی.