کێشەی سوتەمەنی و قەیرانی دارایی هاوکات بوو لەگەڵ سەرما و زستانی سەختی ئەم ساڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا مامۆستا و قوتابیان بڕیاری بەردەوامیاندا لە خوێندن و پەروەردەدا.
دوای گوێبیستبوونی کێشەی نەبوونی گەرمکەرەوە لە هەندێک قوتابخانەی شاری هەولێر و دەوروبەری دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی لە بەرواری ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ ( ٩٣) سۆپایان بۆ چەند قوتابخانەیەکی هەولێر و دەوروبەری دابین کرد کە قوتابیان و مامۆستایان بەهۆی سەرما و نەبوونی گەرمی پێویست توشی ئاستەنگی پرۆسەی فێربوون و پەروەردە ببوون. سۆپایەک لە پۆلدا بە دەیان قوتابی و مامۆستا گەرم دەکاتەوە و بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدات و منداڵە چاوگەشەکانیش لە سەرما و نەخۆشی دەپارێزێت.
دەزگای روانگە بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێشخستنی بواری پەروەردە لە کوردستان هەر بەم بۆنەیەشەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆری بەئەنجام گەیاندوە لەبوارەکانی دروستکردنی قوتابخانە، داینگە، باخچەی ساوایان، سەنتەری پەروەردەیی و دابینکردنی کەلوپەلی پێویستی پەروەردەیی بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان.