دەزگای روانگە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (پاییزە خەونی سەربەخۆیی) ئەنجامدا

کولتوور | 7/6/2026
Rwanga Foundation Hosts the Book Launch Ceremony for "Autumn Dream of Independence"

بە ئامادەبوونی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، و بە بەشداریی ژمارەیەک لە نووسەران، ئەدیبان، رۆشنبیران و مامۆستایان، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (پاییزەخەونی سەربەخۆیی) لە نووسینی مامۆستا (ئەبوبەکر کاروانی) بەڕێوەچوو.

ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای روانگە، لە ژانری شیعرە و تێمای سەرەکی نیشتیمانپەروەری و هەست و سۆزی نەتەوەییە.

دەزگای روانگە پابەندە بە پاڵپشتیکردنی نووسەران و ئەدیبان و پاراستنی میراتی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی.