دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە کۆچی نایاسایی لە عێراق) کە لەلایەن حکومەتی فینلەنداوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، هەڵمەتێکی تری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەبارەت هۆشیارکردنەوە لەبارەی کۆچی نایاسایی ئەنجامدا.
ئامانجی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لاوانە بەرامبەر بە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، هەروەها پێگەیاندنی توانای کۆمەڵگە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی ژیانێکی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی.