بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناكانیان و ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار، نووسینگەی هەڵەبجەی دەزگای روانگە خولێکی سێ ڕۆژی بە هەردوو شێوازێکی کرداری و تیۆری بە ناوونیشانی (ستۆدیۆی داهێنەرانە) بۆ ١٥ گەنجی ئارەزوومەند لە بواری دروستکردنی ریکلامی بازرگانی ئەنجامدا تاکو بتوانن لە ڕێگەی فێربوونی تەکنیکە نوێیەکانەوە، دەرفەتی باشتر بەدەستبهێنن.