بە ئامادەبوونی بەڕێز فەرماندە لیوا (رەوان ادریس بارزانی)، فەرماندەی لەشکری تایبەتی هەڵۆ، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی، هاووڵاتییان و دانیشتووانی بەڕێزی گوندی زیارەت، دەزگای روانگە رێوڕەسمی بە ئەنجام گەیشتنی پڕۆژەی دابینکردنی تەزووی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە بۆ گوندی زیارەت ئەنجامدا.
ئەم پڕۆژەیە تەزووی کارەبا بە شێوەیەکی بەردەوام و دۆستی ژینگە بۆ ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون، مزگەوت، بنکەی تەندروستی و هۆڵی بۆنەکان دابین دەکات.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی دیدی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی گوندنشینان و پاراستنی ژینگە لەڕێگەی وزەی نوێبووەوە.