لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە و چانسلەری زانکۆی کوردستان هەولێر، لە چوارچێوەی سێکتەری پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان هەولێر (UKH) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، دەستپێکی (پڕۆگرامی پەروەردە و راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی) لە شاری هەولێر راگەیاند.
پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٣٠٠ قوتابی لێی سوودمەند دەبن. راهێنانەکان چەندین بواری گرنگ و هاوچەرخ لەخۆدەگرن کە بازاڕی کار پێویستی پێیانە، لەوانە:
- وزەی خۆر
- بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی
- گرافیک دیزاین
- کارامەییەکانی کۆمپیوتەر (تۆڕەکانی سیسکۆ)
- میکانیکی ئۆتۆمبێل.