دەزگای روانگە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئاوی دوو گەڕەکی خانەقینی جێبەجێکرد

ژینگە | 16/7/2026
Rwanga Foundation Completes Water System Renovation Project for Two Neighborhoods in Khanaqin

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دامەزراوە حكومی و حزبی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان، و دانیشتووانی بەڕێزی قەزای خانەقین، دەزگای روانگە رێوڕەسمی تەواوبوونی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی دابینکردنی ئاوی هەردوو گەڕەکی ئیمام عەباس و بەختیاری بەئەنجام گەیاند بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمئاوی کە ماوەیەک بوو دانیشتووانی ئەم دوو گەڕەکەی گرفتار کردبوو.

لە ڕێگەی دابینکردنی تەواوی پێداویستییە تەکنیکییەکان و نۆژەنکردنەوەیەکی ریشەیی بۆ سیستەمی دابینکردنی ئاوی ئەم دوو گەڕەکە، دەزگای روانگە خزمەتگوزارییەکی بەردەوام و شایستە بۆ نزیکەی ٤٠٠٠ خێزان دەستەبەرکرد و ئاوەدانی گەڕاندەوە بۆ ناو ماڵەکانیان.