هەڵمەتی زەردەخەنە بۆ ژیان

پەروەردە | 8/3/2017
Smile for Life Campaign

گرنگی دان بە تەندروستی منداڵان کاریگەری ئەرێنی دەخاتە سەرپرۆسەی خوێندن و پەروەردە بۆ دەستەبەر کردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست.

بەرواری ٨ی مارسی ٢٠١٧ دەزگای روانگە بە هەماهەنگی گروپیخۆبەخشی هیوا هەڵمەتی تەندروستی دەم و ددانیان لە ژێر ناوی زەردەخەنە بۆژیان بۆمنداڵانی قوتابخانەی بنەڕەتی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بە ئەنجام گەیاند. هەڵمەتەکەبریتی بوو لە هۆشیار کردنەوەی منداڵان لە چۆنیەتی پاک راگرتنی دەم و ددانیان و خۆپاراستنیان لەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی دەم و ددانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. 

ئامانج لەم هەڵمەتەدا ئەوەبوو کە هاوکاری زیاتری ئەو منداڵانەبکرێت بۆ تەندروستییەکی باش بۆ ئەوەی بە هۆی نەخۆشییەکانەوە لە بواری پەروەردە وفێربووندا دوانەکەون. هەڵمەتەکەش لە گوندەکانی میر رۆستەم، مامە جەلکە، شەکرۆکبەڕێوەچوو.

لە دوماهی چالاکییەکاندا چەندین نامیلکەی هۆشیارکردنەوەی پاکراگرنتی تەندروستی و لەگەڵ فلچە و مەعجونی دەم و ددان پاککردنەوە کە لەلایەن پرۆهێلث لاین ئامادەکرابوو دابەشی سەر قوتابیان کرا بۆ ئەوەی رۆژانە دەم و ددانیانپاک رابگرن.