دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی (بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام)ی ئەنجامدا

کەسانی لێقەوماو | 27/7/2026
Rwanga Foundation Hosts the Closing Ceremony for the " Empowering Sustainable Livelihoods " Project

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC)، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچبەران، نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای حکومی و ناحکومی، ده‌زگای روانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی (بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام – پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق ٢٠٢٣-٢٠٢٦) لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەمیانەی ئەو پڕۆژە درێژخایەنە، دەزگای روانگە بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی دانیمارک هەنگاوێکی کرداری و کاریگەری نا بۆ پاڵپشتیکردنی گەڕاوەکان کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس تیایدا سوودمەندبوون، ئەمەش لە رێگەی رەخساندنی هەلی کار و بژێوی بەردەوام، پەرەپێدانی توانا و راهێنانی چڕ لەبارەی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بچووکەکان و هەروەها کردنەوەی راهێنانی بنیاتنانی لێهاتووییەکان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییە پەیوەندیدارەکان.