دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی روانگە فرص بەهاوبەشی ئای ئێف سی بانکی نێودەوڵەتی راهێانی کاری بازرگانی سەرەتایی لەشاری هەولێر بەئەنجام دەگەیەنێت.
بەرواری ١٣-١٤ شوباتی ٢٠١٧ بەمەبەستی گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان لە بوارەکانی بازرگانی سەرەتایی و کاروباری کارگێڕی، راهێنانی بە چەندین کەسی دانیشتووی شارەدێی قوشتەپە کرد کە پێکهاتبوون لە پەنابەران و دانیشتوانانی بەرەچەڵەکی قوشتەپە.
ئامانج لەم راهێنانەدا بریتیی بوو لە پێشخستن و بەگەڕخستنی توانای بەشداربووان لە بواری بەرێوەبەردن و کارگێری لە کەرتی تایبەتدا کە چەند بابەتێکی گرنگی بواری کارگێری لەخۆ گرتبوو، ئەوانیش بریتیبوون لە (چۆنییەتی چاوپێکەتن و وەرگرتنی کارمەندی شیاو، بڕیاری گونجاو بۆ دەستەبەر کردنی کارمەندی شیاو بۆ شوێنی شیاو، چۆنیەتی دانوستان لەگەڵ کارمەندی پەسندکراو لەبواری موچەدا).
شایەنی ئاماژەیە ئەمە یەکەمین خولی راهێنانی کاری بازرگانی سەرەتایی بوو لە نێوان سەد خول و راهێنان کەلە شاروشارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. ئەم پرۆژەیەش بەهاوبەشی بانکی نێودەوڵەتی و دەزگای روانگەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت بۆ ئاوارە و پەنابەران و کەسانی بەڕەچەڵەکی هەرێمی کوردستان.
ئای ئێف سی ئەندامی گروپی بانکی نێودەوڵەتییە گەورەترین دامەزراوەی پەرەسەندنی جیهانە کە بایەخ بە کەرتی تایبەت دەدات لە بازارە تازەکانی جیهاندا.