بەمەبەستی دەستەبەر کردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستا و قوتابیان و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ ٩ قوتابخانەی وێرانیان لە شاری هەولێر و دهۆک نۆژەن کردەوە.
١٠/١/٢٠١٧ دەزگای روانگە و رێکخراوی GIZ کۆتاییان هێنا بە نۆژەن کردنەوەی شەش قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر و و سێ قوتابخانەش لە پارێزگای دهۆک. لە رێورەسمێکی تایبەتدا رادەستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەو و بەرێوەبەری قوتابخانەکەن کرا تاوەکولە قوتابخانەکاندا دەست بە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن بکرێتەوە.
قوتابخانەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدابوون و تا ئاستێک مەترسی گیانی و تەندروستی خستبوە سەر ژیانی مامۆستاو و قوتابیان و وەزارەتی پەروەردەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە توانایاندا نەبوو بۆ نۆژەن کردنەوە و چاک کردنەوەی شوێنە داروما و لەکار کەوتوەکان. هەر بۆیە دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کاری نۆژەن کردنەوەیان بەئەنجام گەیاند.
لە میانی نۆژەنکردنەوەکەدا توانرا هەلی کار بۆ ٦٦٩ ئەندازیار و کرێکار دەستەبەر بکرێت. کە ئەمیش لە بارودۆخێکی ئاوادا لە هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی گرنگ و پێویست بوو بۆ ئەو کەسانەی
کە بەدوای دەرفەت و هەلی کاردا دەگەڕان.
دەزگای ڕوانگە بە گرنگیەوە دەروانێتە بواری پەروەردە و هەربۆیەش زۆرینەی پرۆژە و چالاکییەکانی پەیوەستن بە بواری پەروەردە، لە دروستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانە تا دەگاتە راهێنان و دابین کردنی کەلوپەلی قوتابخانەکان.
تەواوی خەرجی تێچووی پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی گی ئای زێد دابیینکراوە.