وۆرکشۆپی ئامادەکردنی سیستەمی تەندروستی بۆ دەستبەکاربوونی مامانی زانکۆ- هەولێر

پەروەردە | 16/12/2016
Workshop for Preparing Health System for Entering BSc Midwives

هەولێر - کوردستان، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەستا بە رێکخستنیوۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی"ئامادەکردنی سیستەمی تەندروستی بۆ دەستبەکاربوونی مامانی زانکۆ"، بۆ ماوەی سێ رۆژ١٣- ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦،لە کۆلێژی پەرستار لە شاری هەولێر. وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی بەریز د. فرید حەنا عبدالاحد جێگری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و د. عبداللە فەقێ یەزدین بەرێوەبەری پلاندانانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و د. یوسف محەمەد یونس ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و د. حەمدیە میرخان ئەحمەد بەرپرسی بەشی مامانی لە کۆلیژی پەرستاری زانکۆی هەولێری پزیشکی و هەروەها بەڕێز عەبدولسەلام مەدەنی بەرێوبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگە و زیاتر لە ٣٠ دکتۆر و پەرستار ومامان.

ئامانجی سەرەکی دەستەبەرکردنی ئەم جۆرە وۆرکشۆپە بریتیە لەبەهێزکردنی ڕۆڵ و توانای مامان لە کاردا ودامەزراندنی رێنمایی و دارێژکردنی سیستەمی تۆماری تایبەت بە نوورینگەکان و گەشەپێدان بە جۆری خزمەتگوزاری بنکە تەندروستییەکان.