هاوکاری پەروەردەیی پێشکەش بە منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت

پەروەردە | 3/3/2017
Educational Support to the Autistic Children

پەروەردەی منداڵان گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە لە نێوکۆمەلگەدا، لەهەمانکاتیش ئامادەباشییە بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەلگەیەکی تەندروست لە داهاتوودا، بەڵام منداڵانی خاوەن پێداویستی لە بواری پەروەردەییدا پێداویستییەکانیان زێتر دەبێت بۆ ئەوەی لە پرۆسەی زانست و فێربووندا بێبەش نەبن.

بەرواری ١-٢ی ئاداری ٢٠١٧ دەزگای روانگە بەهەماهەنگی قوتابخانەی لارای ناحکومی پیشانگەی ئامێزی رەنگاکانی بەئەنجام گەیاند کە لەلایەن منداڵان و قوتابیانی قوتابخانەی ناوبراو جێبەجێکرابوون. ئامانج لەم پیشەنگەیەدا دەرخستنی توانای هونەری منداڵەکان و تێکەڵ کردنیان بە دونیای کەلتورە جیاوازەکان و بەهێزکردنی متمانە بەخۆبونیان بوو لەگەڵ دروست کردنی پردی خۆشەویستی و هاوکاری بەخشین لە نێوان منداڵاندا، هاوکات کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بوو لەرێگەی فرۆشتنی کارە هونەرییەکان  بۆ ئەو منداڵانەی کە بەهۆی نەخۆشی ئۆتیزمەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە چەندین کەلوپەلی تایبەتی پەروەردەیی هەیە لە قوتابخانەکاندا. هەر بۆیە بڕیاریاندا تەواوی داهاتی فرۆشتنی کارە هونەرییەکان رادەستی دەزگای روانگە بکرێت تاوەکو کەلوپەلی پەروەرەدەیی بۆ ئەو منداڵانە دابین بکات.

جێگای باسە دەزگای روانگە لە ساڵی ٢٠١٤ بە هەماهەنگی رێکخراوی هوما چەندین پەرتوکی رێنمایی بەچاپ گەیاند بۆ ئەو دایک و باوکانەی خاوەن منداڵی ئۆتیزمن بۆ ئەوەی بتوانن بەڕێگەیەکی تەندروست مامەلە لەگەل منداڵەکانیاندا بکەن و لەنەخۆشی و بارودۆخی تایبەتی منداڵانەکانیاندا زیاترهۆشیاربن