ئاى ئێف سى (IFC) ئەندامی گروپى بانكی جيهانیە و ڕێككەوتنێك لەگەڵ رێکخراوی ناحکومی (دەزگای روانگە)ی واژووکرد بەمەبەستی دەستەبەرکردنی راهێانی کار و بازرگانى بۆ كۆمەڵگەی کوردستانی و پەنابەرەکان لە عێراق، ئەمەیش بەشێكە لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی کەرتی تايبەت کە لەم ئان و ساتەدا لە ئاستێکی دژوواردایە.
لە چوارچێوەی ئەم ڕێككەوتنە، ئاى ئێف سى (IFC) هاوکاری دەزگای روانگە دەکات بۆ ڕاهێنانی زیاتر لە ١٠٠٠ پەنابەر وئاوارەکانی ناوەخۆ لە بواری بازرگانی كارامەييى ساڵانە، ئەمەیش بە پێی توانسازی ڕاهێنراوەکان و تایبەتمەندێتی ناوەرۆک و بەرێوەبردنی رابەرایەتی کردنی هەڵسەنگاندنی ئاسایی. ئامانجی دەزگاى روانگە ئاسانکردنی دەرفەتی پەروەردە و بەهێزکردنی ئاستی پەروەردەیە لە کوردستان و عێراق و جیهاندا.
'' لەم چەند ساڵانەی رابردوو زیاتر لە ٣ مليۆن كەس ئاوارە بوونە و لە شارەکانی خۆیان دەرچوونە'' عبدالسلام مەدەنی بەرێوەبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگە گوتی . ” هاوبەشيمان لەگەڵ ئاى ئێف سى (IFC) هاوکاریەکی زۆر گرنگە بۆ دابینکردنی ڕاهێنان بۆ ئاوارەکان و یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی کار و پرۆژەى خۆیان بنيات بنێن ئەگەر هاتوو بێکاربن، وەهەروەها پاڵپشتی ئەو کەسانەی کە خاوەن کارن. “
ئاى ئێف سى (IFC) مێژووێكى دوور ودرێژى هەیە لە بوارەکانی نەخشەسازی بەرنامەی کارامەیی بۆ گەشەسەندنی بەڕێوەبردنی تواناکان و کاراکردنی بازرگانی. ئەم ئەرکانەش دەخاتەئەستۆی خۆی، ڕاهێنان لە بوارە سەرەکیەکان وەک دارایی و خستنەبازار ، کۆنترۆڵی جۆری و سەرچاوە مرۆییەکان ، کارامەیی بەرهەمداری کەسی. ئاى ئێف سى (IFC) لە سەرەتانسەری جیهاندا خاوەندارێتی هەیە بۆ دەوروبەری ٥٠٠ ڕاهێنەر و ٩١ مەشقی سەردەمانە بۆ زیاتر لە 200.000 کەس لەسەر ئاستی 64 وڵات.
” هاوبەشيمان لەگەڵ دەزگای روانگە چەندین ڕێگاى داهێنانى دەستەبەر كردووە تا بگات بە پەنابەر و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراقى“زياد بادر بەڕێوەبەری ئاى ئێف سى لە عێراق گوتی. " خەڵك لەناو کەمپەکان پەڕۆشن بۆ خێزانەكانيان و كۆمەڵگەکەیان. لە رێگای بەرنامەی ڕاهێنانی كارامەييى بازرگانى ، ئێمە كارامەيیان پێ دەدەین و یارمەتییان دەدەين تاکو بەرهەمداربن و بتوانن كار بدۆزنەوە ژیانێکی نوێ بۆخۆیان دامەزرێنن لەنێو کۆمەڵگەی خۆیاندا '.
ئەم رێکەوتنە بەشێكە لە پرۆژەى ئاى ئێف سيى (IFC) ی خێرای عێراقە، كە ئامانجی بەرەوپێشبردن و کاراکردنی بازرگانی مایکرۆ عێراق، و کۆمپانیای بچۆک و مامناوەند بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان. ئاى ئێف سي (IFC) زیاتر لە 12.000 تاكە كەس لە عێراق هاوکاری کردووە بۆ پەرەپێدانی كارامەييى بازرگانييان.
وهەروەها بەشێكە لە پلانى ئاى ئێف سى (IFC) لە عێراق بۆ هاوکاری کەرتی تایبەت و گەشەپێدان بە ئابووری لە دەرەوەی بازرگانی نەوت و دەستنیشان کردنی گرفتەکان كە دێتە پێش کار پەیداکردن و پەرەسەندنى بازرگانى.
دەربارەى ئاى ئێف سى (IFC)
ئاى ئێف سى (IFC)، ئەندامی گروپى بانكی جيهانە، گەورەترين دامەزراوەى پەرەسەندنی جيهانە کە بایەخ بە کەرتی تایبەت دەدات لە بازارە تازەکانی جیهاندا. كار كردن لەگەڵ 2.000 جۆری بازرگانی لە جیهاندا، ئێمە لە ئەزمونی 60 ساڵمان لە پەیداکردنی دەرفەت لە جێگای مەبەست. لە ئێف واى ١٦، وەبەرهێنانى درێژخايەنمان لە وڵاتانی هەژار بەرزبووە بۆ نزيكەى ١٩ بليۆن دۆلار، سەرمایە بەهێز کردن، شارەزايى و كاريگەرى بۆ يارمەتى کەرتی تایبەت و زۆر هەژارەکان . بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن www.ifc.org