بەهۆی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە دەزگای ڕوانگە جانتایەک لە کەلوپەلی پێویستی خوێندن دەبەخشێتە منداڵە ئاوارەکانی کەمپی مامیلیان لە قەزای ئاکرێ.
بەرواری ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەزگای ڕوانگە بەمەبەستی گرنگی دان بە بواری پەروەردە و دانەبڕانی منداڵانی ئاوارە لە پرۆسەی خوێندن و فێربوون، جانتایەک کە چەندین کەلوپەلی پێویستی خوێندنی لەخۆ گرتبوو بەخشییە ئەو منداڵە کەمدەرامەت و هەژارانەی لە کەمپی مامیلیان لە قەزای ئاکرێ نیشتەجێکراوون.
هەر لەگەڵ بیستن و بینینی دیاریەکان سیماو و روخساری منداڵان گەشی و هیواو و ئومێدی لێ بەدەرکەوت و منداڵان هەستیان بە پشتگیری و خۆشەویستی دەووروبەریان دەکرد و مامۆستایانیش سوپاسگوزاری ئەم دەستپێشخەرییەی دەزگای ڕوانگە بوون.
کەلوپەلەکان بریتیبوون لە ( جانتا، پێنوسی رەنگاورەنگ، رەشکەرەوە، پەڕاوی نوسسین، پەڕاوی وێنەکێشان و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێویست بۆ خوێندن). کە تەواوی کەلوپەلەکانیش لەلایەن قونسلخانەی کۆماری میللی چین لە هەولێر دابینکرابوو و بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە بەخشرایە قوتابیانی ئاوارەی نیشتەجێببوی قەزای ئاکرێ.