روانگە فرص راهێنان لە کەربەلا و بابل ئەنجامدەدات

پەروەردە | 21/10/2016
Rwanga Foras Training Course in Babil and Karbala

ببەمەبەستی گەشەپێدانی  توانای چین و توێژەکانی کۆمەلگە و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەتدا هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی کاری شایستە بەخۆیان چەندین خولی راهێنانی هەمەجۆر بۆ دانیشتوانانی کەربەلاو و بابل هاتە جێبەجێ کردن.

لە مانگی تەمووز تاوەکو ئەیلولی ٢٠١٦ دەزگای روانگە بەهەماهەنگی رێکخراوی بێنت الرافیدەین لە بابل و رێکخراوی تەمەکین لە کەربەلا چەندین خول و راهێنانی هەمەجۆریان بۆ ئەو کەسانە ساز کرد کە مەبەستیانە گەشە بەتواناکانیان بدەن و لەکەرتی تایبەتدا کاری شایستە و گونجاویان دەستبکەوێت. خول و راهێنانەکان بریتی بوون لە چۆنیەتی دارشتنی سیڤی، خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن، چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لە کاردا.

شایەنی ئاماژەیە دەزگای روانگە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ کە پرۆژەی روانگە فرص لە هەموو عێراق بەرێوەدەبات چەندین خول و راهێانی هەمەجۆری بۆ لاوان و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەلگە بەئەنجام گەیاندوە کە کۆی گشتی سوودمەند بووان دەگاتە نزیکەی ٦٠٠ کەس.