بەرواری١٨ی تەمموزی ٢٠١٨ دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رێکخست لە شاری هەولێر تاوەکو رێز لە ١٠ گروپە خۆبەخشە بەشداربوەکان بگرێت و زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەکانیان بخاتە روو.
١٠پڕۆژەکان لە سەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرابوون، و لەلایەن دەزگای روانگەوە بانگهێشت کرابوون تاوەکو لە نزیکەوە گشت داتا و زانیاری سەبارەت بەپڕۆژەکانیان بخەنە روو. رێورەسمەکە بەئامادەبوونی، نوێنەرانی کونسوڵخانەکان، کۆمپانیاکان، رێکخراوەکان، هاونەشەکان و سپۆنسەرەکان بەڕێوچوو.
لە رێورەسمەکەدا، گرنگی و کارگەری گشت ١٠ پڕۆژەکان لە لایەن گروپە خۆبەخشییەکان خرانە روو بۆ ئامادەبووان و میدیاکان. هەروەها هەرگروپێک کاتی پێبەخشرا تاوەکو باس لە پڕۆژەکانی بکات.
پێشتر دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانیخۆبەخش'ی راگەیاند، کە تێیدا ١١٥ پڕۆژە پێشکەشکران. بابەتی دەستپێشخەرییەکان پێکهاتبوون لە : پەروەردە، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە،هۆشیاری ژینگەیی، هۆشیاری تەندروستیی، هۆشیاری دژی توندوتیژی ئافرەتان، خەڵکانی لێقەوماو، وەرزش و پێکەوەژیانی کولتووریی. دواتر لەلایەن دادوەران ١٠ پڕۆژە هەڵبژێردران وکۆمەکی دارایی کران.
کۆی گشتی ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو١٠١ خۆبەخش بوون (٣٩کچ - ٦٢ کوڕ)، کە لە رێگەی پڕۆژەکانیانەوە ١٦،٨٢٥ کەس راستەوخۆ سوودمەند بوون. پڕۆژە خۆبەخشییەکان بریتئبوون لە:
پڕۆژەی فریاگوزاری سەرەتایی و هۆشیاری دەرمان ( کۆرسی ئۆنڵاین و پراکتیک)
شوێنی پڕۆژە: پارێزگاى سلێمانى
ناوی گروپی خۆبەخش:گروپی خۆبەخشی FAO
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٥
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: دوو مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٢،٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ١٨٠
پڕۆژەی بازنەی سەوز
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای دهۆک
ناوی گروپی خۆبەخش: گروپی خۆبەخشی بازنەی سەوز
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: 11 خۆبەخش
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: دوو مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٢،٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٩٠٠
پڕۆژەی خەندە خستنەسەر لێوی منداڵان لەڕێگەی وێنەکێشانەوە
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای دهۆک
ناوی گروپی خۆبەخش: گروپی خۆبەخشی دۆڤی
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو:١٠
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: یەک مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٣،٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٥٣٤
پڕۆژەی کۆمپیوتەرەکەت بەخۆڕایی چاکدەکەینەوە
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای هەولێر
ناوی گروپی خۆبەخش: گروپی خۆبەخشی کۆمپیوتەرەکەت بەخۆڕاییچاکدەکەینەوە
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٣٠
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: یەک مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ١،١٤٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ١٧٠
پڕۆژەی بە کەلتوورکردنی ژینگەپارێزی هەڵەبجە و هەورامان
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای هەڵەبجە
ناوی گروپی خۆبەخش: ژینگەپارێزیی هەڵەبجە
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٦
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: دوو مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٢،٨٥٥،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٧٠٠
پڕۆژەی هاوکارم بە با وەک مرۆڤێک لە کۆمەڵگەدا بژیم
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای هەڵەبجە
ناوی گروپی خۆبەخش: چاوی کەمئەندامان
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٥
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: دوو مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٣،٥٣٥،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٧،٠٠٠
فێستیڤاڵی هۆشیاری تەندروستی
شوێنی پڕۆژە: پارێزگایکەرکوک
ناوی گروپی خۆبەخش: هۆشیاری تەندروستی
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ١٢
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: یەک مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ١،٣٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٣٤٠
پڕۆژەی کۆمەڵگەی هۆشیار، ژینگەیەکی تەندروست
شوێنی پڕۆژە: پارێزگاى سلێمانى، شارۆچکەیدهربهنديخان
ناوی گروپی خۆبەخش: پارێزەرانی سروشت
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٩
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: دوو مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٣،٠٦٥،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٣،٥٠٠
پڕۆژەی ماڵی داری سەوزی راپەڕین
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای هەولێر
ناوی گروپی خۆبەخش: گروپی خۆبەخشی داریسەوز
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٥
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: یەک مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ٣،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٢٠٠
پڕۆژەی ڕۆشنبیرکردنی قوتابیان لە ڕێگای پەرتووکەوە
شوێنی پڕۆژە: پارێزگای هەولێر
ناوی گروپی خۆبەخش: گروپی خۆبەخشی ژیانەوە
ژمارەی خۆبەخشانی بەشداربوو: ٨
ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە: یەک مانگ
بودجەی پێبەخشراو: ١،٤٦٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ژمارەی سوودمەندبوان: ٣،٢٠٠
کاری خۆبەخشیی بەگشتی بە یەکێک لە چالاکییە خۆنەویستییەکان دادەندرێت کە تێیدا کەسێک یان گروپێک بەبێ بەرژەوەندیی کەسیی وماددیی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی کات خۆبەخشان پێویستیان بە پشگیری کردن هەیە بەتایبەت لە ڕوویداراییەوە(بەبێ مووچە)، بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکوپڕۆژەکانیان پێ ئەنجام بدەن. هەر لەبەر ئەوە، دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەیاند، کەهانی کچان و کوڕانی گەنج دەدات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لەپێشبڕکێیەک کە تێیدا پشتگیری دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە.