بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست و بارودۆخی خراپی بەشێک لە قوتابخانەکانی نێو کەمپەکانی سنوری شاری دهۆک، دەزگای روانگە و رێکخراوی ئەی ئێن سی ئێف ئەمریکی چەندین کەلوپەلی قوتابخانە و ئامرازی خوێندیان بۆ چەند قوتابخانەیەک دابین کرد.
بەرواری ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەزگای ڕوانگە و رێکخراوی ئای ئێن سی ئێف بەمەبەستی گرنگی دان بە بواری پەروەردە و دانەبڕانی منداڵانی ئاوارەی نیشتەجێبوو لە قوتابخانەکانی وەک ئیسان و گەرماوە و مام رەشان، لە نێو کەمپەکانی ئیسان، گەرماوە، مام رەشان لە سنوری شاری دهۆک چەندین کەلوپەلی جۆراوجۆری پێویست بۆ قوتابخانەکان دابین کرا، تاوەکو مامۆستایان و قوتابیان لە پەروردە و فێربووندا دانەبڕێن و بەشێک لە ئاستەنگەکانیان کەم بکرێتەوە. کەلوپەلەکانیش بریتیبوون لە: ( تەختەی دانیشتن، ئامێری ئاو خواردنەوە، قەنەفە و کورسی، تەختەی نوسین، مێزی ژووری مامۆستایان و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێویست).
شایەنی ئاماژەیە لە کۆی گشتیدا ٥،٠١٩ قوتابی لەم هاوکارییانە سوودمەند بوون.
رێکخراوی ئەی ئێن سی ئێف رێکخراوێکی ئەمریکییە و نوسینگەی سەرەکی لە ووڵاتی تایلەندە و لەبەرنامەیاندایە بەهاوبەشی دەزگای ڕوانگە چەندین پرۆژەی هەمەجۆر لە کوردستان بەئەنجام بگەیەنن.