دەزگای ڕوانگە لە پرۆژەیەکدا خەونی لاوان دەکات بەڕاستی

پەروەردە | 1/9/2016
Rwanga Foundation and MyeDream Joint Effort for Supporting Youth

دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی مای ئی دریم لە پرۆژەی دەستپێشخەری خەون، بیرۆکەو خەونی لاوان دەکات بەراستی، کە تایبەتە بە بیرۆکەو پڕۆژەی کاری سەربەخۆ لەلایەن لاوانی کوردستانەوە.

دەزگای ڕوانگە و رێکخراوی مای ئی دریمی ئەمریکی لە بەرواری ١/٩/٢٠١٦ ئەنجامی براوەکانی پێشبڕکێی ( دەستپێشەخەون)ی لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە شاری هەولێر راگەیاند. رێورەسمەکە بە ئامادەبونی کێن گرۆس کونسلی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، نوێنەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، محمد هاودیانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، د. سالار عوسمان بریاکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و چەدنین کەسایەتی چالاکی مەدەنی و بازرگانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێکرا. پرۆژەکە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و وەک هەنگاوی یەکەم ئەژمارکرا بۆ دارشتن و فراوانترکردنی پرۆژەیەکی تری بەم چەشنە لە داهاتوودا.

گرنگی و ئامانجی ئەم پرۆژەیە لەمەدابوو کە لاوانی کوردستان بتوانن زیاتر پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و لەرێگەی بیرۆکە ناوازەکانی خۆیانەوە ببنە خاوەن کاری سەربەخۆ و زێتر متمانە بە تواناکانی خۆیان بکەن و ببنە هۆکارێک بۆ بەرەو پێشبردنی ئابوری و دارایی ووڵاتەکەیان کە ئیمرۆی کوردستان پێویستی بەم جۆرە هەوڵو گەشەپێدانی توانا مرۆییانە هەیە.

دەزگای روانگە لە ڕۆژی جیهانی گەنجان ١٢/٨/٢٠١٦ هاوبەشی و پاڵپشتی پڕۆژەی مای ئی دریم ڕاگەیاند. لە ١٩/٨/٢٠١٦ یەکەمین پرۆژە دەستپێکرد کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مرۆڤ دۆستان. کە تیایدا ١٦٥ گەنجی کارساز و خاوەن بیرۆکەی نوێ ناوی خۆیان تۆمار کردبوو بۆ بەشداری کردن، ٢٠ ڕاهێنەر و دادوەر ئامادەبوون و ٣٧ بیرۆکە پێشکەش کران. لە ئەنجامدا ١٣ بیرۆکە هەڵبژێردران بۆ پرۆگرامێکی دوو هەفتەیی. پۆلی مای ئی دریم و دەزگای ڕوانگە  کاری لەسەر دروستکردنی مۆدێلی کار و ئامانجسازی و دۆزینەوەی کڕیار کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بیرۆکەکانیان بکەن بەڕاستی بۆ باشترکردنی باری ئابووری.  لە نیوان ١٣ بیرۆکە ٣ بیرۆکە خەڵات کرا، یەکەم براوە خاوەن بیرۆکەی (ئونڵاین ئەپوینمێنت) دانانی مەوعید لەرێگەی پرۆگرامێکی ئینتەرنێتدا، دووەم خەڵات بۆ خاوەن بیرۆکەی (فریلانس) بوو، گروپی (بێست دیسکاونت)  باشترین داشکان خاوەنی سێیەم خەڵات بوو، تەواوی هەڵبژاردن و بریارەکانیش لەلایەن پێنچ دادوەری سەربەخۆ و شارەزا بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەکەدا سەبارەت بە گرنگی و گەشەپیدانی پرۆژەکە چەند پەیامێک پێشکەشکران لەلایەن ( دەزگای ڕوانگە، کونسلی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلآیەتی، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فادی غەندور دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتی وەمدە لە دوبەی، هەورەها دامەزرێنەر و بەڕێوبەری پێشووی  ئارامێکس بەشێوازی سکایپ.