دەزگای ڕوانگە خەڵاتی قوتابیە یەکەمەکانی سۆران دەکات

پەروەردە | 8/8/2016
Rwanga Foundation Awarded Students in Soran

دوابەدوای راگەیاندنی  ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆڵی نۆیەمی بنەرەتی و دوازدەمی ئامادەیی دەزگای ڕوانگە بە هاوبەشیی پەروەردەی قەزای سۆران دیاری بەخشیە ئەو قوتابییانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنابوو.

بەرواری ٩ی ئابی ٢٠١٦ لەسەر داوای پەوەردەی سۆران دەگای ڕوانگە وەک رێزلێنان و هاندانی قوتابیان و بەرز راگرتنی هەوڵو کۆشیشیان لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ و بەدەست هێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی سنوری پەروەردەی سۆران دیاری بەخشییە قوتابییەکان و پیرۆزبایی سەرکەوتنیانی لێکردن و سوپاسی مامۆستایانی کرد لە پەروردە و فێرکردنی رۆڵەکانی نیشتیمان.

مامۆستا عەزیزی سعید مەلا بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران لە پێشکەشکردنی چەند پەیڤێکدا ووتی: “ئەم جۆرە دیاری و هاوکاری کردنەی قوتابیان هاندانێکە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی پەروەردە و فێربوون و گەشەپێدانی توانای قوتابیان بەگشتی لە سنوری پەروەردەی سۆران و لەهەمان کاتیشدا هاندانی ئەو قوتابیانەیە کە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت نەیان توانیوە نمرەی باش بەدەست بهێنن. ئەم جۆرە ئاورلێدانەوە لە قوتابیان دەبێتە هەوێنێک بۆ ئەوانی تر و کێبرکێی فێربوون و سەرکەوتن زیاتر دەکات”.

گرنگی دان بە پەروەردە لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە ئامانجێکی سەرەکییە و تاوەکو ئێستاش لە بواری پەروەدە چەندین پرۆژە و چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامداوە هەروەک دروستکردنی قوتابخانە، باغچەی ساوایان، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان، دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ فێربوون و گەشەپێدانی پەروەردە