راهێنانی چۆنییەتی نووسینی سیڤی و گرنگی کاری خۆبەخشی

لاوان | 22/12/2018
Rwanga Foundation Conducts a session on CV writing and Volunteerism

بەرواری ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، تیمی دەزگای روانگە لە چوارجێوەی پڕۆژەی روانگە فرص راهێنانی سەرەتایی چۆنییەتی نووسینی سیڤی و گرنگی کاری خۆبەخشیان پێشکەش بە ٤٧ قوتابی کرد لە سیمینارێکدا کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی دەرماڵەی (DAFI) لەلایەن رێکخراوی (UNHCR) رێکخرابوو.

ئامانجی چالاکییەکە بریتییبوو لە ئاشناکردنی ئامادەبووان (قوتابیان) بە زانیاری و شارەزایی پیویستی بۆ نووسینی سیڤی تاوەکو لە بازاڕی کاردا بتوانن کار بدۆزنەوە. هەوەها، تیشک خستنە سەر کاری خۆبەخشی بەشێکی دیکەی چالاکییەکە بوو تاوەکو لەم رێگەیەوە لاوان ئەزموون پەیدا بکەن و ئاسانتر کار بدۆزنەوە.

پڕۆگرامی دەرماڵەی دەستپێشخەری ئاوارەی ئەکادیمی ئەڵمانی ئەلبێرت ئەنیشتاین (DAFI) هانی لاوانی ئاوارەدەدات تاوەکو توانای پەروەردەییان بەهێز بکەن. پڕۆگرامەکە دەرماڵە پێشکەش بە قوتابیانی  ئاوارە دەکات کە تێیدا تێچووی خوێندنی بە کالۆریۆس و خواردن و گواستنەوەیان دەگرێتە ئەستۆ.