دەزگای روانگە کۆتایی بە ٢٠هەمین خولی راهێنانی پیشەیی دەهێنێت

لاوان | 26/2/2018
Rwanga Foundation Concludes the 20th Course of the Vocational Training

بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای گەنجان لە رووی راهێنانی پیشەیی و بۆ  دەستکەوتنی کاری شایستە لە بازاڕدا لە درێژەی خول و راهێنانە پیشەییەکانیدا کۆتایی  بە ٢٠هەمین خولی هێنا.

بەرواری ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨، دەزگای روانگە بە پشتیوانی دارایی وەزارەتی هەماهەنگی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانی و رێکخراوی Help کۆتایی بە ٢٠ەمین خولی راهێنانی پیشەیی هێنا کە تێیدا ١٤٥ لاو سودمەندبوون.

دەرچوانی پڕۆژەکەبریتیبوون لە گەنجانی شاری دهۆک، ئاوارە و پەنابەرانیشی لەخۆگرتبوو تاوەکو گەشە بە توانا پیشەییەکانیان بدرێت و بتوانن لە بازاڕدا کاری شایستەیان دەستبکەوێت.

گۆهدار موحەمەد، راهێنەری کۆرسی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر گوتی '' ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان، لە نێوانیاندا دەرچوانی زانکۆش ئارەزوودەکەن راهێنانەکان وەبگرن. بۆیە گرنگە کە دەزگای روانگە لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هاوکاری گەنجان دەکات بۆ دۆزینەوەی کار''.  کۆرسەکان بریتیبوون لە (چاککردنەوەی کۆمپیوتەر، چاکردنەوەی سپلیت و کارەبا، چاکردنەوەی ئامێری مۆبایل، بەرگدووری، جوانکاری ئافرەتان) . هەروەها بۆزیاتر خزمەت گەیاندن بە دەرچوان، لە چوارچێوەی پرۆژەی روانگە فرص بەشداربوان فێرکران لە چۆنییەتی داڕشتنی سیڤی و خۆئاماداکردن بۆ چاوپێکەتن بۆ ئەوەی لە دەستکەوتنی هەلیکاردا بتوانن بەسەرکەوتوویی کارەکە وەدەست بهێن.

هیزریڤان عەبدولکەریم یەکێک بوو لە دەرچوانی خولەکە. ئەو گوتی '' جیا لەو شارەزاییانەی لە خولەکە فێریان بوین، دەرفەتێکی زۆر باشیشبوو تاوەکو بتوانین کەسانی دیکەش بناسین و نزیکایەتی نێوانمان زێتر بێت بەتایبەتی لاوانی ئاوارە و پەنابەر کە لە ئێستادا وەک هاوڵاتی ئەم ووڵاتە بەیەکەوە دەژین''.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧، لە رێورەسمێکی تایبەتدا واژوی گرێبەستی ٢٧ مانگی لە نێوان دەزگای روانگە و رێکخراوی نێودەوڵەتی Help لە نوسینگەی دەزگای روانگە بە فەرمی واژو کراو و بووە دەستپێکی پڕۆژەی گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی سنوری پارێزگای دهۆک. راهێنانە پیشەییەکان بریتیین لە ١١ بەش کە بریتین لە: ( ئاسنگەری، چاکردنەوەی ئامێری مۆبایل، دارتاشی، چاکردنەوەی سپلیت، کارەبا، میکانینک، بەرگدووری، PVC، کۆمپیوتەر، سەرتاشین، کاری دەستی). تاوەکو ئێستا ٢٠ خول ئەندامدراوە و ٤٣١ کەس راهێنانی پیشەییان وەرگرتووە.