دەزگای ڕوانگە بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی پزیشکی هەولێر دەکات

پەروەردە | 15/5/2016
Rwanga Foundation Participated in the First Annual Conference of Hawler Medical University

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان و پیشەگەرانی بواری تاقیگەیی لە کوردستاندا زانکۆی پزیشکی هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی سالانەی خۆی ئەنجامدا و دەزگای ڕوانگەش وەک هاوبەشی سەرەکی بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد.

بەرواری ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ بەشی تاقیگەی زانکۆی پزیشکی هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجامدا بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کەسانی پەیوەست بە بوارەکە و دەزگای روانگەش وەک هاوبەش لەلایەن زانکۆی پزیشکی هەولێرەوە داوای لێکرا ئامادەبوونی هەبێت و وۆرکشۆپێک و سیمینارێک لەمەڕ چۆنییەتی نوسینی زانیاری کەسی ( سی ڤی ) و چۆنییەتی چاوپێکەوتنی کار لە کەرتی تایبەتدا پێشکەش بکات.

کۆنفرانسەکە زیاتر بەیەک گەیاندن و زانیاری بەخشین بوو بە قوتابیان لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا لە بواری زانستی تاقیگەیی و چۆنییەتی بەگەڕ خستنی تواناکانیان لە کەرتی تایبەتدا لە دوای تەواکردنی قۆناغەکانی خوێندن لە زانکۆدا.

دەزگای ڕوانگە لە رێگەی پرۆژەی روانگە فرص بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد تاوەکو خول و راهێنانی زیاتر بۆ قوتابیان ساز بکات بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان و لەگەڵ رێنمایی کردنیان سەبارەت بە چۆنییەتی دۆزینەوەی کار و چۆنیەتی هەڵسوکەتن کردن و چاوپێکەتن لە میانی کارکردندا.

پرۆژەی روانگە فرص لە هەموو عێراق لەلاین دەزگای ڕوانگەوە وسەرپەرشتی دەکرێت و پردی بەیەک گەیاندنی کارخواز و خاوەن کارە و لەگەڵ دەستەبەر کردنی چەندین خول و راهێنانی جۆراوجۆری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی توانای بەشداربوانی پرۆژەی فرص