دەزگای روانگە راهێنانی پیشەیی بە ٦٢ لاوی شاری دهۆک دەکات

لاوان | 14/12/2017
Rwanga Foundation Trains 62 Young People on Vocational Skills

بەرواری  ٢٤ی تشرینی دووەمی٢٠١٧،دەزگای روانگە بە پشتیوانی دارایی وەزارەتی هەماهەنگی ئابووری و گەشەپێدانیئەڵمانی و رێکخراوی Help کۆتایی بە خولێکی دیکەی راهێنانی پیشەییهێناکە بۆ ژمارەیەک لاوی پارێزگای دهۆک سازکرابوو.

پڕۆژەکە پەرە بە کارامەیی پیشەییدەدات و ئامانجی راهێنانی ١٠٠٠ گەنجە لە بواری جیاوازدا. سودمەندبووانی پرۆژەکەبریتین لە گەنجانی شاری دهۆک، ئاوارە و پەنابەرانیش لەخۆدەگرێت تاوەکو گەشە بەتوانا پیشەییەکانیان بدرێت و بتوانن لە بازاڕدا کاری شایستەیان دەستبکەوێت.

خولەکە لە بەرواری ١٩ی ئەیلولدەستیپێکرد تاوەکو ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بەردەوام بوو و لە بەڕێوەبەرایەتیراهێنانە پیشەییەکانی دهۆک جێبەجێکرا کە تیایدا٦٢ لاو توانیان بەسەرکەوتووییکۆتایی بە خولەکە بهێنن و بڕاوانامەی پیشەیی بەدەستبهێنن. 

ئەفرام ساوا، بەڕێوەبەری نوسینگەیدهۆکی دەزگای روانگە گوتی " ئامانجمان بەهێزکردن و بەرەو پێشبردنی توانایلاوانی پارێزگای دهۆکە لەبواری کاری پیشەییەوە، تاوەکو لە بازاردا بتوانن کاریشایستەیان دەستبکەوێت. هەروەها بۆزیاتر خزمەت گەیاندن بە بەشداربوان لە چوارچێوەیپرۆژەی روانگە فرص بەشداربوان فێرکران لە چۆنییەتی داڕشتنی  سیڤی و خۆ ئامادەکردنبۆ چاوپێکەتن بۆ ئەوەی لە دەستکەوتنی هەلیکاردا بتوانن بەسەرکەوتوویی کارەکەوەدەست بهێنن''.

ئەناهید یوسف حەسەن، یەکێک لەبەشداربووانی خولەکە گووتی:" ئەم راهێنانە زۆر بەسوودن بۆ ئێمە، بەڵام ماوەکەی کەمە بەهیوام بتوانین راهێنانی زیاتر لەم جۆرەخولانە بۆمان دابین بکرێت.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧، لەرێورەسمێکی تایبەتدا واژوی گرێبەستی ٢٧ مانگی لە نێوان دەزگای روانگە و رێکخراوینیودەوڵەتیHelpلە نوسینگەی دەزگای روانگە بە فەرمی واژو کراو و بووە دەستپێکیپڕۆژەی گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی سنوری پارێزگای دهۆک. راهێنانە پیشەییەکان بریتیین لە ١١ بەش کە بریتین لە: ( ئاسنگەری،چاکردنەوەی ئامێری مۆبایل، دارتاشی، چاکردنەوەی سپلیت، کارەبا، میکانینک،بەرگدووری، PVC، کۆمپیوتەر، سەرتاشین، کاری دەستی).