بەرواری ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨- لە درێژەی پڕۆژەی 'جێبەجێکردنی تۆڕی ئاو' دەزگای روانگە، بە هاوبەشی رێکخراوی هێڵپ (Help) دوو راهێنانی پیشەیی ئەنجامدان لە ناحیەی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای نەینەوا سەبارەت بە چاککردنەوەی تۆڕی ئاو.
ئامانجی راهێنانەکە هاندان و هاوکاری کردنی بەشداربووان بوو تاوەکو زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن. راهێنانەکان لە بەرواری ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستان پێکرد و تاوەکو ٤ی تشرینی دووەم بەردەوام بوون. هەروەها راهێنانەکان بەشێوەی تیرۆری و پراکتیکی پێشکەشکران بۆ ٥٠ بەشداربوەکان کە بریتیبوون لە دانیشتوانی ١٠ لادێی دەوروبەری بەعشیقە. دواتر بەشداربوان لە مەراسیمێکدا بڕوانامەیان پێ بەخشرا.
سیستەمی تۆڕی ئاو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەڕێوەبردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو.