بەمەبەستی کارابوون و ئەنجامدانی چالاکی زۆری مرۆیی و خزمەت کردن و هاوکاری کردنی کەسانی لێقەوماو لە کوردستان، مانگی سوری ئیماراتی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رێزلێنانی پێشکەش بە دەزگای ڕوانگە کرد.
بەرواری ١٣/١/٢٠١٥ لە شاری هەولێر رێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە رێکخرابوو بۆ پیشاندان و باس لێوەکردنی کارو پرۆژەکانیان رێزلێنانیان پێشکەشی چەندین رێکخراوی حکومی و ناحکومی کرد، کە دەزگای روانگە یەکێک بوو لەو رێکخراوانە.
شایەنی باسە دەزگای ڕوانگە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا چەندین کارو پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی ئەنجامداوە، جگە لە دابین کردنی خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی پێویستی رۆژانەی خێزانە کەمدەرامەت و لێقەوماوەکان شوێنێکی وەرزشی و پەروەردەیی و هونەریان بەنێوی کیدزۆن بۆ منداڵان لە کەمپی ئاوارەکانی قوشتەپە لە سالی ٢٠١٤ بونیات نا، تاوەکو ئاوارە نیشتەجێبووەکانی کوردستانیش بێبەش نەبن لە مافە سەرەتاییەکانی ژیانیان ولە بوارەکانی وەرزش و پەروەرەدە و فێربووندا دانەبڕێن.