پارێزگای دهۆک رێزلێان پێشکەشی دەزگای ڕوانگە دەکات

پەروەردە | 22/12/2015
Rwanga Foundation felicitated by Duhok Governorate

بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی کارو پڕۆژەکان و هاوکاری کردنی ئاوارە و کەسانی لێقەوماو لە کوردستان بەگشتی و سنوری پارێزگای دهۆک بەتایبەتی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پارێزگاری دهۆک رێزلێنانی پێشکەشی ٢٨ رێکخراوی نێوەخۆ و نێودەوڵەتی کرد کە دەزگای ڕوانگە یەکێک بوو لەو رێکخراوانە.

لەرێورەسمکەدا بەڕێز پارێزگاری دهۆک ( فەرهاد ئەتروشی ) ئاماژەیدا بە رۆل و هاوکاری و پرۆژە گرنگەکانی ئەو ٢٨ رێکخراوە کە بە شێوازی جۆراو جۆر هاوکاری و کۆمەکی ئەو کەسانەیان کردوە کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆک.

دەزگای ڕوانگە هەر لەسەرەتای دروستبوونی شەڕو تەنگەژەکانی عێراق لە حوزەیرانی ٢٠١٤ هاوکاری و یارمەتی ئاوارەکانی کردوە لە رووی خۆراک و جلو بەرگ و پێداویستییە رۆژانەییەکانیادا تا دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ٣٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە سنوری پارێزگای دهۆک بۆ ئاوارە ئێزیدیەکان و لە تەواوبوونی پرۆژەکەشدا لە شوباتی ٢٠١٥ کۆمەڵگەی روانگە توانی ٢٤ هەزار کەس لە خۆبگرێت لەگەڵ دەستەبەرکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و شوێنی وەرزش و پەروەردە و فێربوون بۆ منداڵان و لاوانی نیشتەجێبوو لە نێوکۆمەڵگەکەدا.