دەزگای ڕوانگە وەک دەزگایەکی کوردستانی نێودەوڵەتی بانگهێشتکرا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی قوتابخانەی ئابووری لەندەن لە پایتەختی ئینگلتڕا.
بەرواری ٧/١٢/٢٠١٥ کۆنفرانسی قوتابخانەی ئابوری لەندەن لە شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلترا بەڕێوە چوو کەلەلایەن قوتابیان و بازرگان و ئابوریناسانەوە سازکرابوو. بانگهێشتکردنی دەزگای ڕوانگە وەک دەزگایەکی کوردستانی نێودەوڵەتی بایەخێکی تایبەتی هەبوو بە ووتەی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە. ناوبانگی دەزگای ڕوانگە بۆ هاوکاری کردنی کەسانی لێقەوماو و خاوەن پێداویستی لە نێو کوردستان و دەرەوەیدا هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بانگهێشتکردنەکەی و ئامادەبوونی لە کۆنفرانسەکەدا بۆ بەخشینی زانیاری زیاتر لەمەر هەلومەرجی هەنووکەیی کوردستان بەتایبەت لە رووی کارەساتە مرۆییەکان و چۆنییەتی دەستەبەر کردنی هاوکاری و کۆمەک بۆیان.
ئامانجی دەزگای ڕوانگە لە پەسندکردن و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا هۆشیارکردنەوە و ئاگادار کردنەوەی گەلانی دونیا بوو لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ئەو قوربانییانەی کە بەهۆی پەشێوی و شەر و ئاوارەبوونی خەڵکەوە داویەتی و کوردستانیان و ئاوارە و لێقەوماوان لە چ بارودۆخێکی دژواردا ژیان گوزەر دەکەن. لەهەمانکاتیشدا چۆن بتوانرێت هاوکاری و کۆمەکی زیاتری نێودەوڵەتی بنێردرێت بۆ کوردستان و هاوکاری ئەو کەسانە بکرێت کە بوونەتە قوربانی دەستی شەر و کاولکاری ناوچەکانیان.
پێشوازی ئەمادەبوانی کۆنفرانسەکە لە دەزگای ڕوانگە بایەخێکی زۆری پێوەدیاربوو لە پریسیارگەلێکی زۆر و وەرگرتنی زانیاریی چڕو پڕ لەمەڕ کوردستان بەگشتی و کارو پرۆژەکانی ڕوانگە بەتایبەتی بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی.
رۆدیۆن کاپۆلۆنۆڤ رێکخەری کۆنفرانسی قوتابخانەی ئابوری لەندەن ووتی: ” دەزگای ڕوانگە لە میانی کارکردنیاندا لە نێو ئەم تەنگەژانەدا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست سەریان هەڵداوە هەمیشە ماڵێک بۆ ئەو خەڵکانە دروست دەکات. هەوڵ و چالاکییە مەزنەکانیان پێویستە زیاتر بە خەڵک بناسێنرێت و بەربڵاو بکرێت. ئامادەبوونێکی زۆر گونجاویان هەبوو لە کۆنفرانسەکەدا بۆ بەخشینی زانیارییە پێویستەکان. ڕوانگە زۆر سەرکەتوانە توانیویەتی کارەکانی ئەنجامبدات و بەشارەوەیی گەشە بە بواری ئابوری کوردستان بدات و بە شداری لە بونیاتنانی وولآت بکات.