بۆپێزانین و ڕێزگرتن لە کار و ماندووبوون و بەشداریکردنیان لە پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص٢٠١٨، دەزگای روانگە بڕوانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی بەخشییە لاوانی خۆبەخش.
بەرواری١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دەزگای روانگە لە رێورەسمێکی شایستەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان وخەڵاتی بەخشییە ئەو گەنجانەی کە لە پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٨هاوکار و پاڵپشتی دەزگای روانگە بوون. هاوکاری و پاڵپشتیەکانی نزیکەی ١٢٧ لاو بەهەموو توانا جیاوازەکانەوە خۆبەخشانە بەشداریان کرد و بە ئەمەک و دڵسۆزانە ئەرەک وبەرپرسیارێتی خۆیان بە جێ گەیاند.
کاری خۆبەخشی گرنگییەکی تایبەت و مەزنی هەیە لەلایەن دەزگای روانگە. بۆیە هەمیشە سوپاسگوزارە کە لاوانی کوردستان دەبینێت بەو جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەیی و مەدەنیی و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
لەرێوڕەسمەکەدا، لاوانی خۆبەخش دووپاتیان کردەوە کە بەرامبەر بەو هێز و توانایەی کە دەیبەخشن چاوەڕوانی هیچ شتێک ناکەن، تەنیا مەبەستیانە خزمەتی تەواوی کۆمەڵگە بەهەموو چین و توێژەکانییەوە بکەن.
دەزگای روانگە لە تەواوی پڕۆژەکانیدا هێزی گەنجان بە گەڕدەخات، ئەمەش بە مەبەستی گۆرانکارییە ئەرێنییەکان و دەرخستنی توانا شاراواکانی گەنجان. هەر بۆیە کاری خۆبەشی بە گرنگییەوە لە لایەن دەزگای روانگەوە سەیر دەکرێت.