لە کۆتایی پرۆژەی هۆشیار کردنەوەو هاریکاری بۆ منداڵانی بێ پاڵپشتی سەر شەقام، رێکخراوی خێرخوازی روانگە لە بەرواری ١/١٢/٢٠١٣ هەڵسا بە سازکردنی پێشانگەیەکی هونەری کاری دەستی بۆ منداڵەکان لە ژێر ناوی ( شەقام و خەونی زارۆکان) لە گەلەری شانەدەر. شایەنی باسە بەرێز نیهاد قۆجە قایمقامی شاری هەولێر و روەند دەروێش جێگری سەرۆکی رێکخراوی خێرخوازی روانگە و د. رۆزە عبداللە نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری هەولێر و چەندین کەسایەتی و پیشەوەری بواری کاری خێرخوازی و مرۆیی ئامادەی کردنەوەی پێشانگەیەکە بوون.
شایەنی ئاماژەیە هەر لەیەکەم کاژێری کردنەوەی پێشانگەکە سەرجەم بەرهەمە هونەریەکان کردران لەلایەن ئامادەبوان و کەسانی مرۆڤ دۆست بە نرخێکی شیاو و گونجاو و تەواوی داهاتەکەش گەڕاندرایەوە بۆ خانەوادەی منداڵانی بەشدار بوو.
پرۆژەی هۆشیار کردنەوە و هاریکاری کردنی منداڵانی بێ پاڵپشتی سەرشەقام لەلایەن رێکخراوی خێرخوازی روانگە لە ناوەراستی مانگی ئەیلولی ٢٠١٣ دەستی پێکرد بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ منداڵی سەرشەقامەکانی شاری هەولێر و لە ١ی کانونی یەکەم بە پێشانگەیەکی سەرکوتو کۆتایی پێهات.