بۆ چوارەمین ساڵ لاوانی بەشداربووی خەڵاتەکانی روانگە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا لەشاری هەولێر بەپلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتکران.
بەرواری ٢٣ی تشرینی دووەم ٢٠١٧، دەزگای روانگە لە کۆتایی هاتنی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٧، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی رێژەیەکی زۆری ئامادەبووان و دەزگا راگەیاندنەکان لاوانی براوەی هەشت بەشی پێشبڕکێیەکە بە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات کرد و توانا شاراوەکانیان بە رووی خۆیان و کۆمەڵگەدا پیشان درا. هەر لە رێوڕەسمەکەدا چەندین نمایشی سەرنج راکیش لەلایەن لاوان و بەهەرمەندانەوە پێشکەشکرا.
دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان، لە بەرواری ١٠-٨-٢٠١٧ تاکو١٠-١١-٢٠١٧ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی دانیشتووی کوردستانن بەبێ جیاوازی رەگەز و نەتەوە و ئاینوەرگرت، کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لەم بوارانەی کە دەستنیشان کرابوون هەر وەک: فۆتۆگرافییوێنەکێشان، کورتە فیلم، تاکژەنی میوزیک،کورتە چیڕۆک، هونەری ریسایکلین، داهێنانی زانستیی، دەستپێشخەری کار. هەر لاوێکیش مەبەستی بووایە بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەیتوانی دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەربەشێک لەم بوارانەی سەرەوە، بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا خەڵاتی روانگە بە پلەی یەکەمبەدەستبهێنێتوەک براوەی یەکەم، دواتریش دووەم و سێیەمیش کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی رێزنامەیان پێببەخشرێت.
سەرەڕای ئەم باردودۆخە نەخوازراوانەیبەم دوایەیی سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا لاوان گڕو تینی ئەوەیان تیامابوو کە ئارەزووی پێشبرکێیەکی ئەدەبی و هونەری و زانستی بکەن و هیوای بەردەوامی و داهێنان لەدەست نەدەن.
خهڵاتهكانی روانگه ههلێكی نایابه بۆ لاوان له كوردستان. دهزگای روانگه به هاوكاری و پاڵپشتی سپۆنسهره ناسراو و جیاوازهكانی شانازی بهوه دهكات كه ساڵانە سهكۆیهك بۆ لاوان دهستهبهر بكات تاوهكو تواناكانیان بدۆزێتهوه و له شهوئاههنگێكدا بیانخاتهڕوو.
ئامانجی ئهم پرۆژهیه دۆزینهوهی بههرهی لاوانی دانیشتووی كوردستانە و هاندان و پشتگیری كردنیانه له پهرهپێدانی زیاتری توانا و پڕۆژهكانیان. خهڵاتهكانی روانگه به فهرمی له ٢٠١٤ دهستیپێكرد، له سێ ساڵی رابردوودا ئاههنگی خهڵاتهكانی روانگه له چهند شارێكی جیا سازكرا، ٢٠١٤ له ههولێر و ٢٠١٥ له سلێمانی و ٢٠١٦ له دهۆك. لهم ساڵیشدارێوڕەسمی کۆتایی خهڵاتهكانی روانگه ٢٠١٧ له پارێزگای ههولێر له (هۆڵی كۆنفرانسی سهعد عهبدوڵا) ساز کرا.
براوەکان بریتیی بوون لەمانە:
فۆتۆگرافی:
١. راوێژ عوسمان
٢. ئارێز یوسف
٣. تۆڵە ئاراس
وێنەکێشان:
١. ڕەوەند جەعفەر
٢. محەمەد فاخر
٣. نامۆ محمد
تاکژەنی موزیک:
١. دیلان نەریمان
٢. ڕۆزا ئیبراهیم
٣. کەمال ئیبراهیم
کورتە چیرۆک:
١. ڕێژنە هاورێ حسین
٢. ابوبکر احمد علی
٣. زانا واحد رمضان
کورتە فیلم:
١. هەردی حەسەن
٢. باوەڕ نوری
٣. ڕابەر ئیبراهیم
هونەری ریسایکلین:
١. ئاثار بەهرۆز
٢. ئاشتی لەتیف
٣. درود محمد
داهێنانی زانستی:
١. محمد ئازاد
٢. احمد جعفر مولود
٣. ئالان محمد صدیق
دەستپێشخەری کار:
١. محمد سلام
٢. سالار فائق
٣. سەهەند عەلی