بەرواری ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە بەمەبەستی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندن و چارەسەر کردنی گرفتە سەرەکییەکانی قوتابیان و بەهێز کردنی رۆڵی توێژەرانی کۆمەلآیەتی لە ناوەندەکانی خوێندندا، بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی پرسی کێشەکانی قوتابیان لە خوێندن و رۆڵی توێژەرانی کاری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکاندا.
ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلآیەتی رێکخرابوو بە بەشداری دەزگای ڕوانگە و وەزارەتی پەورەردە و بەشی کاری کۆمەلآیەتی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ لێکۆلینەوە و دەستنیشانکردنی ئەوک کێشانەی کە رووبەرووی قوتابیان دەبێتەوە لە قوتابخانەکان و چۆنیەتی کارا کردنی رۆڵی توێژەرانی کاری کۆمەڵایەتی لە ناوەندەکانی خوێندندا.
لە هەمان کاتدا نوێنەری قوتابیان، دایک و باوکان، مامۆستای قوتابخانە، توێژەری کۆمەلآیەتی، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی راهێنان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد، تاوەکو لە نزیکەوە و بەوردی لێکۆلینەوە و باس لەو کێشانە بکرێت کە رۆژانە لە قوتابخانەکاندا رووبەرووی قوتابیان و مامۆستایان دەبێتەوە و گرنگی زیاتر بە رۆڵی توێژەرانی کۆمەلآیەتی بدرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری لۆجیکیانە بۆ کێشەکانیان.
لە پەراوێزی پرۆژەکەدا بریار وایە وەک قۆناغی یەکەم راهێنان بە ١٠٠ توێژەری کۆمەلآیەتی بکرێت تاوەکو لە رووبەرووبوونەوەی کێشەکاندا لە ناوەندەکانی خوێندن رۆڵی کارابگێرن و چارەسەری گونجاو بۆگرفت و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی کێشەکان بدۆزنەوە.
بۆ ئەمەبەستەش بریاردرا کە بۆردێکی سەرەکی بۆ دارشتنی بەرنامە و پلانی پرۆژەکە دەستنیشان بکرێت لە نێوان ( دەزگای ڕوانگە، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلآیەتی، وەزارەتی پەروەردە، سەرۆکایەتی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین.
تێچووی پرۆژەکەش لەلایەن رێکخراوی یونسێفەوە دابینکراوە.