بەش
لاوان
مەودا
٦ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
هەولێر
ستاند ئەپ کۆمیدی فۆڕمێکی هونەری کۆمیدیایە کە بە رێگەیەکی هونەری و گاڵتەئامێز باس لە کێشەی کۆمەڵایەتی، کلتووری و سیاسی دەکات و رەخنەیان لێدەگرێت. لە کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لاوی بەهرەمەند لەم بوارەدا کاردەکەن و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرهەمە کۆمێدیاکانیان بڵاودەکەنەوە تاوەکو سەرنجی کۆمەڵگە بخەنە سەر کێشەکان و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
دەرفەتی گونجاو بەپێی پێویست نەڕەخساوە تاوەکو لاوان بەهرەکانیان لە بواری کۆمیدیادا دەرخەن، بۆیە دەزگای روانگە پڕۆژەی 'پێشبڕکێی ستاند ئەپ کۆمیدی' ئەنجامدەدات تاوەکو دەرفەتێک ببەخشێتە ئەم لاوانە بۆ دەرخستنی تواناکانیان. پڕۆژەکە پێشبڕکێیەک لە نێوان لاوان دروست دەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمە کۆمیدیاکانیان بە شێوەی ڤیدیۆ. دواتر براوەکانی پێشبڕکێیەکە بەرهەمەکانیان راستەوخۆ لە سەر ستەیج نمایش دەکەن و لەلایەن دەزگای روانگە خەڵات دەکرێن.
مەرجەکانی پێشکەشکردن؟
پێویستە تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵیدابێت.
پێویستە ماوەی ڤیدیۆیەکە لە ٥ تاکو ٧ خولەک بێت.
پێویستە ڤیدیۆکە پێشتر بڵاو نەکرابێتەوە.
ڤیدیۆکە دەبێت بەشێوازی ستان ئەپ کۆمیدی بەرهەم هاتبێت.
پێویستە بە زمانی کوردی بێت.
پێویستە بابەتی کۆمیدیاکە دووربێت لە ململانێی ئاینی و سیاسی.
چۆنیەتی پێشکەشکردن؟
پێویستە ڤیدیۆکە لە (١ گێگا بایت) زیاتر نەبێت.
دەبێت ڤیدیۆکە لە رێگەی فۆڕمی پێشکەشکردن بنێردرێت.
دوا بەرواری وەرگرتنی بەرهەمەکان بریتییەلە ٢٠١٩/٥/١
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن:
ژمارە مۆبایل (هەروەها وەتس ئەپ): ٠٧٥٠٢٨٥٠٢٢٢
ناونیشانی ئەلیکترۆنی: [email protected]