بەش
لاوان
مەودا
٦٢ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
دهۆک
وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدراڵ و دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی نێودەوڵەتی Help پڕۆژەی''گەشەسەندنی راهێنان و دەرفەتی پیشەیی بۆ لاوانی دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆك''. بە ئەنجام دەگەیەنن. پرۆژەکە راهێنانی ١١ بابەت دەستەبەردەکات (ئاسنگەری، چاکردنەوەی ئامێری مۆبایل، دارتاشی، چاکردنەوەی ئامێری ساردی وگەرمکردنەوە (سپلت)، کارەباچی، میکانیکی، دوورین، PVC، کۆمپیوتەر، سەرتاشین وکاری دەست).
ئامانجی پرۆژەکە گەشەسەندنی کارامەیی ١٠٠٠ لاوی کچ و کور تەمەن (١٥-٣٥) لە سێ کۆمەڵگە کە ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی ناوخۆی شاری دهۆك لێی سوودمەند دەبێت. هەروەها بەهێزکردنی توانای لاو لە کارکردنی ناو بازاردا تا بتوانن پاڵپشتی خۆیان و کەسوکاریان بکەن. شایەنی باسە کەوا تێچوی پرۆژەکە لەسەر ئەستۆی وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدراڵە کە (٨١٥٠٠٠) یۆرۆیە و پرۆژەکە بە ماوەی ٢٧ مانگ ئەنجامدەدرێ.